بەهۆی لافاوەوە 10 کەس لە باشووری ئەفریقا  گیانیان لەدەست دا

کارمەندێکی پۆلیسیش ئاو بردوویەتی و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە

لە پارێزگای ئێسترن کاپ باشووری رۆژهەڵاتی کۆماری باشووری ئەفریقا، بەهۆی لافاوەوە 10 کەس گیانیان لەدەست دا.

ئاژانسی هەواڵیی "Eyewitness" بڵاوی کردەوە کە بەدرێژایی کۆتایی هەفتە بەهۆی بارانی بەلێزمەوە لافاو روویداوە و لە ئاکامدا، 10 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لە ناوچەکانی ئێمدیئێنتێسی و دەنکان، بەهۆی لافاوەکەوە زیانی ماددی زۆر روویداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە سەدان هاووڵاتی بێماڵ و حاڵ بوون.

بەرپرسانی پۆلیس ئەوەیان ئاشکرا کرد کە لە کاتی بەهاناوەچوونی لێقەوماواندا، کارمەندێکی پۆلیس ئاو بردوویەتی و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.