له‌ بۆندس لیگادا بڕوسیا دۆڕتمۆند سه‌ركه‌وتنێكی زه‌حمه‌تی به‌سه‌ر ئینتراخت فرانكفۆرت تۆماركرد


له‌میانی گه‌ری هه‌ژده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیا یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند بوه‌ میوانی یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت و له‌یاریه‌كی زه‌حمه‌ت و پر گۆلدا توانی به‌سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆل سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر میوانداره‌كه‌ی تۆمار بكات و سێ خالی به‌زه‌حمه‌ت به‌ده‌ست بێنێت .
 یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای كۆمه‌رز بانك ستادیۆم به‌رێوه‌ چوو ، له‌ خوله‌كی پازده‌ خاوه‌ن یاریگا به‌ گۆلی یاریزان رافائیل بوری پێشكه‌وتن ، هه‌مان یاریزان له‌ خوله‌كی بیست و چوار گۆلی دووه‌می بۆ ئینتراخت فرانكفۆرت تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واو بوو .
 له‌ گێمی دووه‌م ئاستی بروسیا دۆرتمۆند باشتر بوو توانیان ئه‌نجامه‌كه‌ له‌سوودی خۆیان هه‌لبگه‌رێننه‌وه‌و سێ گۆل تۆمار بكه‌ن ، له‌خوله‌كی حه‌فتاو یه‌ك تۆرگان هازارد به‌تۆمار كردنی گۆلێك جیاوازیه‌كه‌ی كه‌م كردوه‌وه‌، له‌ خوله‌كی هه‌شتاو حه‌وت گۆدی بیلینگهام ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌ .
 دوو خوله‌ك دواتر محمود داود گۆلی سێیه‌م و سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردو بروسیا دۆرتمۆند دوازده‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ به‌ده‌ست هێناو به‌ سی و حه‌وت خال پارێزاگری له‌پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان كرد یانی ئینتراخت فرانكفۆرتیش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و به‌ بیست و حه‌وت خال له‌پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه‌ .