نووسه‌ر زامدار ئه‌حمه‌د كتێبێكی به‌ ناوی (نیوه‌ڕێ)ی بڵاوكرده‌وه‌

كتێبی (نیوه‌ڕێ) له‌ نووسینی زامدار ئه‌حمه‌د، تایبه‌ته‌ به‌ كۆچ و نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌یشتن به‌ ئه‌وروپا بڵاو كرایه‌وه‌.
زامدار له‌ كتێبی "نیوه‌ڕێ "دا باس له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی ڕێگای كۆچ به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌كات، ‏كه‌ به‌شێك له‌هاوڕێ كۆچبه‌ره‌كانی، له‌كاتی هه‌وڵیان بۆ گه‌یشتن به‌ ئه‌وروپا “كوێر بوون، ‏یان قاچیان شكێندراوه‌، یان سنگیان كون كراوه‌”.
كتێبی (نیوه‌ڕێ)، له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی حه‌مدی له‌ سلێمانی له‌ دووتوێی 200 لاپه‌ڕه‌دا چاپ و ‏بڵاوكرایه‌وه‌.‏‏
ئا- كامران