فەڕەنسا حەبی دژە سکپڕی بە خۆڕایی بۆ ئافرەتان دابین دەکات

 

وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا بڕیاریداوە بە دابینکردنی حەبی دژە سکپڕی بەخۆڕایی بۆ ئەو ئافرەتانەی کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 25 ساڵە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فڕانس پرێس فەڕەنسا بڕیاریداوە بە دابینکردنی حەبی دژە سکپڕی بۆ ئەو ئافرەتانەی تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 25 ساڵە، بەهۆی ئەوەی ئەو کچانەی کە لەو تەمەنەدان توانای داراییان لاوازە.

ئۆلیڤیە فێران وەزیری تەندروستی فەڕەنسا ڕایگەیاند: لە مانگی ڕابردووەوە بەکارهێنانی حەبی دژە سکپڕی لەلایەن کچە گەنجەکانەوە کەمبۆتەوە، هۆکارەکەشی بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ لاوازی توانای دارایی دەگەڕێتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو حەبە دژە سکپڕییانەی دابیین کراوە لەوانەیە بتوانێت یارمەتی 3 ملیۆن ئافرەت بدات.

جێی باسە بەپێی ڕاپۆرتێک دەریخستووە کە 35%ـی منداڵبوون لە ئەوروپا بێ پلانە، وێڕای ئەوەی نزیکەی 60% ئافرەتانی ئەوروپی هۆکارەکانی دژە سکپڕی بەکاردەهێنن.