شاری سنه‌ وه‌ك پایته‌ختی كتێب دیاریكرا


له‌ نێوان 192 شار له‌ ئێران،" سنه‌" وه‌ك پایته‌ختی كتێب بۆ ئه‌مساڵ هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ نێو شاره‌ ده‌رچووه‌كانی قۆناغی كۆتایی كێیبه‌ركێی وه‌رگرتنی نازناوی حه‌وته‌مین پایته‌ختی كتێبی ئێران، شاری "سنه‌" وه‌ك شاری براوه‌، هه‌لبژێڕدرا و ده‌ستنیشانكرا.   
پارێزگای سنه‌ خاوه‌نی 78 كتێبخانه‌ی گشتی و چوار ناوه‌ندی كوردستان ناسی و 70 كتێبفرۆشی و 67 ده‌زگای چاپ و په‌خشه‌ . 
جێی باسه‌ پایته‌ختی كتێب پڕۆژه‌یه‌كی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئێرانه‌ هه‌ر ساڵێك شارێك وه‌ك پایته‌ختی كتێب ده‌ستنیشان ده‌كرێت ،شه‌ش ساڵه‌ پڕۆژه‌ی پایته‌ختی كتێب له‌ ئێران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و تا ئێستا شاره‌كانی ئه‌هواز، نه‌یشابوو، بوشه‌هر، كاشان، یه‌زد و شیراز وه‌ك پایته‌ختی كتێب له‌ ئێران ده‌ستنیشان كراون و بۆ ئه‌مساڵیش سنه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ و به‌مشێوه‌یه‌ سنه‌ بوو به‌ حه‌وته‌مین پایته‌ختی كتێب له‌ ئێران.
ئا- كامران