كتێبی "مێژووی شه‌قڵاوه‌ی پێكه‌وه‌ ژیان" بڵاوكرایه‌وه‌


به‌رگی یه‌كه‌می كتێبی"مێژووی شه‌قڵاوه‌ی پێكه‌وه‌ ژیان" له‌ نووسینی "عیماد ئه‌حمه‌د حه‌مید ئاغا به‌گ" بڵاوكرایه‌وه‌.
 له‌ كتێبه‌دا ،نووسه‌ر توانیویه‌تی ئاوڕ له‌مێژووی پێكه‌وه‌ ژیانی شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه‌ بداته‌وه‌ ،به‌ پشت به‌ستن به‌چه‌ندین سه‌رچاوه‌ بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان. 
كتێبه‌كه‌ له‌( 651) لاپه‌ڕه‌ پێك دێت ،چه‌ندین بابه‌تی تایبه‌ت به‌ چۆنیێتی سه‌ره‌تای په‌یدابوونی ئاینه‌كانی ئیسلام و مه‌سیحی و جوله‌كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ و شوێنه‌واره‌ دێرین و مێژووییه‌كان و سرووشتی شه‌قڵاوه‌ی به‌ وێنه‌وه‌ باس ده‌كات. 
ئا- كامران