لە ئۆپڕاسیۆنی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق 6 تیرۆرستی داعش کوژران

 

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق کوژرانی 6 تیرۆرستانی داعشی لە ئۆپڕاسیۆنی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بۆ سەر بیابانەکانی ئەنباڕ ڕاگەیاند.

شانەی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیانراوێکدا ڕایگەیاند: لە ئۆپڕاسیۆنێکدا شانه‌ی به‌ ئامانجگرتنی هاوبه‌ش له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپڕاسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان، تیرۆرستانی داعشیان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا 6 تیرۆرست لە باکووری ناوچەی "کیلۆ" بە دووری 160 کیلۆمەتر لە پارێزگای ئەنباڕ کوژران.

هەروەها ڕایگەیاند: بۆردوومانەکە بە فڕۆکەی F-16ی عێراقی ئەنجام دراوە، ئێستاش هێزەکانی فیرقەی پێنجی سوپای عێراق پشکنینیان بۆ ناوچەکە دەست پێ کردووە بۆ دۆزینەوەی هەر توخمێکی تیرۆرستان.

شانە ئەمنییەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە ئۆپڕاسیۆنەکە بە ڕێنمایی هێزەکانی هاوپەیمانان ئەنجام دراوە.