مسته‌فا كازمی داوای سوود وەرگرتن لە ئەزموونی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکات

 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاتی پێشوازی و کۆبوونەوەی لەگەڵ کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای هەرێم، داوا لە وەزیری کارەبای فیدراڵ کرد لەبواری بەرهەمهێنان و پڕۆژەی پێوەری زیرەک سوود لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان وەربگرن.

هه‌روه‌ها داواشی كرد كه‌ لە پێناو هاووڵاتییان و باشترکردنی دۆخی کارەبا، پەیوەندییەکانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەهێزتر بکەن.

وەزیر کارەبا سەرنج و تێبینییەکانی گەیاندە سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئامادەییشی بۆ پاڵپشتی وەزارەتی کارەبای عێراق لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوو حکوومەت دەربڕی.

وەزیری کارەبا هەروەها داوای پاڵپشتیی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی کارەبا لە ناوچەکانی مادەی 140 کرد.