پۆلیس باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی له‌ نیۆیۆڕك گه‌ماڕۆداوه‌

 

پۆلیسی شاری نیۆیۆڕكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م باره‌گای ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی گه‌ماڕۆ دا، دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداركرانه‌وه‌ به‌ بوونی‌ كه‌سێكی چه‌كدار له‌به‌رده‌م ده‌رگای سه‌ره‌كی باره‌گاكه‌.

پاسه‌وانه‌ تایبه‌تییه‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له‌ هه‌موو هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران كرد له‌ باره‌گاكه‌ بمێننه‌وه‌ و نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌هۆی بوونی مه‌ترسی له‌لایه‌ن كه‌سێكی چه‌كدار له‌به‌رده‌م ده‌رگای ڕێكخراوه‌كه‌یان.

لای خۆشییانه‌وه‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه‌: كه‌سێك له‌به‌رده‌م ده‌رگای ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لووله‌ی ده‌مانچه‌ی له‌نێو ده‌می خۆی داناوه‌، پیاوانی پۆلیسیش هه‌وڵی گفتوگۆكردنی له‌گه‌ڵ ده‌ده‌ن.

ڕووداوه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌كاتی ئه‌مه‌ریكا ڕوویداوه‌ و دوای ماوه‌یه‌ك توانراوه‌ دۆخه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێت.