خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ بڵاوكرایه‌وه‌


وه‌زاره‌تی دارایی  له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11 به‌رده‌وامه‌.
 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌رێم به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 30  ى 11 ى 2021 ، مووچه‌ی مانگی 11  وه‌زاره‌تی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی گه‌نجینه‌ راشیگه‌یاند: مووچه‌ به‌بێ لێبڕین هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی پێشوو دابه‌شده‌كرێت ، گوتیشی: له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بڕه‌ پاره‌ی به‌غدا پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ خێراتر ده‌كرێت.