سووده‌كانی دوو رۆژ به‌رۆژوو بوون له‌ هه‌فته‌یه‌كدا بزانه‌

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ دا له‌ سیسته‌می خواردن 2-5 له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌ڵه‌وی كه‌ بریتییه‌ له‌ دوو رۆژ به‌ رۆژوو بوون له‌هه‌فته‌یه‌ك دا، باشترین رێگایه‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش.

لێكۆله‌وه‌ران ده‌ڵێن: سیسته‌می خواردنی 2-5 باشترین رێگایه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بیانه‌وێت له‌ قه‌وڵه‌وی رزگاریان بێت، دوای ئه‌وه‌ی پسپۆران تاقیكردنه‌وه‌یان له‌ سه‌ر 300 كه‌سی قه‌ڵه‌و له‌ تاوه‌رهاملیتس له‌ له‌نده‌ن ئه‌نجام دا ، بۆیان ده‌ركه‌وت باشترین رێگه‌یه‌ بۆ دابه‌زینی كێش ، ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ په‌یره‌و ده‌كات، له‌و پێنج رۆژه‌-ش ده‌بێ زیاتر میوه‌و سه‌وزه‌وات بخوات و دووربكه‌وێته‌وه‌ له‌و خواردنانه‌ی كه‌ پڕن له‌ چه‌وری و شه‌كره‌ له‌ هه‌مان كاتدا وه‌رزش كردنیش پێویسته‌.

لێكۆله‌وه‌ران ده‌ڵێن: ئه‌وانه‌ی سیسته‌می 2-5 په‌یره‌و كردووه‌، له‌ ماوی شه‌ش مانگ دا 1.8 كیلۆگرام له‌ كێشیان دابه‌زاندووه‌.

ئه‌وانه‌ی 18% ئه‌م سیسته‌میان په‌یره‌وكردووه‌  5% كێشیان دابه‌زاندووه‌ .

سووده‌كانی به‌ رۆژی بوون به‌شێوه‌ی پچڕپچڕ بزانه‌:

- باشتر كردنی بیركردنه‌وه‌ و یاده‌وه‌ری.

- باشتر كردنی فشاری خوێن و لێدانی خورپه‌ی دڵ .

- راهاتن له‌سه‌ر خۆڕاگری و ئارامی .

ئا- كامران

ژێده‌ر- سۆمه‌ره‌ییه‌ نیوز