مەكتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە دکتۆر فوئاد جەلال دەكات


ھەڤاڵی بەڕێز دکتۆر فوئاد جەلال

بەداخێکی زۆرەوە‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی ھاوژینی بەڕێزتان، خاتوو (ناجیە مستەفا ئەمین)ی خوشکی خوالێخۆشبوو (نەوشێروان مستەفا)مان پێگەیشت.

پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده بەڕێز و تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم کەسوکار و خزم و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان