بوومەلەرزەیەک پارێزگایه‌كی توركیای هه‌ژاند

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی چوار پله‌، باکووری رۆژئاوای پارێزگای كۆنیای هه‌ژاند.

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی چوار پلە، قەزای توزڵوكچو سەربە رۆژئاوای پارێزگای كۆنیا باشووری تورکیای هەژاند.

بەپێی زانیارییەک کە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD)دا بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 00:38 بە کاتی ناوخۆی تورکیا قەزاکەی هه‌ژاندووە.

ئاماژە بەوەش کراوە کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 6،98 کیلۆمەتری توێکڵی زه‌وی روویداوە.