هەولێر... 5 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێن

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە بڵاوکراوەیەکدا دەستگیرکردنی 5  تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی 246  گرام ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە: 5 تۆمەتبار بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کران، هەروەها دەست بەسەر 124 گرام کریستاڵ و بڕی 88 گرام هێرۆین و بڕی 34 گرام تلیاک و 7 دانە پایپی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر گیرا.

هەر لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە 25 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا.