نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ کونسوڵی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی نوێی هەنگاریا دەکات هه‌ردوولا تاوتوێی شه‌ڕی دژی تیرۆر و بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق كرد.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە ئاتیلا تۆس کونسولى گشتیى هەنگاریا لە هەرێمى کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى سەرکەوتن و پشتگیریى بۆ کونسوڵی هەنگاریا، سوپاس و پێزانینى بۆ هەنگاریا دەربڕى بۆ پشتگیریکردنى لە هەرێمى کوردستان و عێراق لە چوارچێوەى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى داعشدا، هەروەها بۆ هاوکاریی مرۆیى کە پێشکەش بە ئاوارە و پەناپەرانیان کردووە.

هەر لەدیدارەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان خواستى هەرێمى کوردستانیشى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان دووپات کردەوە.

لە بەرامبەردا کونسولى گشتیى هەنگاریا خۆشحاڵیى خۆى بە دەستبەکاربوونى نیشان دا و جەختى لەوە کردەوە کە وڵاتەکەى پابەندە بە برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان بەتایبەتى لە بوارى ئابووریدا، بۆ ئەم مەبەستەش بە دواى دەرفەتى زیاترى هاریکارى و هاوبەشدا دەگەڕێن.

جێی باسە هەڵبژاردنەکانى عێراق، پێشبینییەکان بۆ داهاتووى پرۆسەى سیاسى و دامەزراندنى حکوومەتى عیراق و شەڕى دژى تیرۆر، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوون.

١