له‌ خولی ئیتاڵیادا ئینته‌رمیلان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئیمپۆلی تۆماركرد


لە هەفتەی دەیەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەرمیلان پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولەكە سەركەوتنێكی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی ئیمپۆلی میوانداری بردەوە.
 لە خولەكی سیی و چواردا، یاریزان دانیێلۆ دی ئەمبرۆزیۆ گۆڵێكی بۆ ئینتەر تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو.
 لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەست وشەشدا، یاریزان فیدیریكۆ دیماركۆ گۆڵی دووەمی تیپی میوانی بەدەستهێنا.
 بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی ئینتەرمیلان لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەكان بۆ بیست ویەك خاڵ بەرزبووەوەو ئیمپۆلیش بە دوازدە خاڵ لە پلەی دوازدەمی ڕیزبەند دێت .