چەند پەیامێکی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە بەڕێز سەعدی گەورە دەكات

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز، كاك سەعدی گەورە،

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(سەبرییە) هاوژینی بەڕێزتانمان بیست.

سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو سەبرییە خان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2021

…....................................

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی قارەمان قەرەنی زراری

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی قەرەمان قەرەقەنی زراری،

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز كاك (قەرەمان قەرەنی زراری)مان بیست.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزم و دۆستانی زراری دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە قەرەمان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2021

………..................................

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز عومەری حاجی مەحمود ئەشكەنەیی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز كاك عومەری حاجی مەحمودی ئەشكەنەیی،

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(ئامینە ئیبراهیم باریكە) كچی شەهی ئیبراهیم باریكەیی و هاوژینی بەڕێزتانمان بیست.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزمانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو ئامینە خان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2021

….................................

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز دكتۆر پشتیوان شەفیق

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز دكتۆر پشتیوان شەفیق،

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز و وەفادار كاكە حاجی شەفیق باوكی بەڕێزتانمان بیست.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزم و دۆستانتان دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی باوكی خوالێخۆشبووتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2021

…..............................

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی كاك محەمەد سەلیم هەركی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی محەمەد سەلیم هەركی،

بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی بەوەفا و دڵسۆزی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان كاك(محەمەد سەلیم هەركی)مان بیست.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و كەسوكار و تەواوی خزمان هەركی دەكەین و خۆمان بەهاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكە محەمەد بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2021

……..............................

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی نەقیب عەبدولڕەزاق سلێمان حەسەن عوسمان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادە و كەسوكاری عەبدولڕەزاق سلێمان حەسەن عوسمان،

بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز كاكە(عەبدولڕەزاق سلێمان حەسەن عوسمان)مان بیست.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە عەبدولرەزاق بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2021

…................................

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی حاجی مستەفا سێ ناجیانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی حاجی مستەفا سێ ناجیانی،

بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری بتوێن و مەرگە كاك(حاجی مستەفا ئەحمەد سەعید) ناسراو بە(حاجی مستەفا سێ ناجیانی)مان بیست.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزم و دۆستانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو حاجی مستەفا بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2021