تاڵیبان سه‌ری كچه‌ یاریزانێكی بڕی

چه‌كدارانی تاڵیبان سه‌ری یاریزانێكی تۆپی باسكه‌ی ئافره‌تان ده‌بڕن 

ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه‌ كه‌ چه‌كدارانی تاڵیبان سه‌ری محجبین حه‌كیمی، یاریزانی تۆپی باسه‌كه‌ی ئافره‌تانیان بڕیوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ كاره‌ساتێكی مرۆییه‌و پێشیلكردنی مافه‌كانی مرۆڤه‌ له‌و وڵاته‌دا.

له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ سوریا ئه‌فزالی، راهێنه‌ری كچه‌كه‌ گوتی: محجبین حه‌كیمی باشترین یاریزانی تۆپی باسكه‌ی سه‌ر به‌ شاره‌وانی كابول بووه‌و له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا كوژراوه‌،به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌،سه‌ربڕینه‌كه‌یان شاردۆته‌وه‌.

هاوكات ئاژانسی ئامانج نیوز ئه‌فغانی گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی حه‌كیمی پشت راست كردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت: كوژرانی ئه‌و كچه‌ یاریزانه‌ له‌دوخێكی گوماناویدا به‌ر له‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌ كه‌وتنی كابوڵ به‌ده‌ستی چه‌كدارانی تاڵیبان بووه‌ .