بەغدا.. خۆپیشاندەران هێرش دەکەنە سەر ناوچەی سەوز

کەمێک بەر لە ئێستا خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر ناوچەی سەوز و بەربەستی یەکەمیان تێپەڕاند.

کەمێک پێش ئێستا چەندین گرتە ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووتەوە و دەریدەخات خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر ناوچەی سەوز و توانییان بەربەستی یەکەم تێبپەڕێنن، بەڵام بەهۆی هەبوونی هێزێکی زۆر لە بەربەستی دووەمدا نەتوانرا ئەو بەربەستە تێبپەڕن.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، هێزەکانی دژە تیرۆر و هێزی ئاڵتوونی لە ناوچەکەدا خراونەتە ئامادەباشییەوە، هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لە عێراق کەوتۆتە ئامادەباشییەوە.

جێی باسە، لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەشێک لەلایەنگرانی ئەو فڕاکسیۆنانەی کە سەرکەوتوو نەبوون لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە و ناڕەزایی دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەردەبڕن.