له‌ خواردنه‌وه‌ی مادده‌ شله‌مه‌نییه‌كاندا چا له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌  

ده‌بێ ئافره‌تان رۆژانه‌ 9 كوپ و پیاوانیش 13 كوپ له‌ شله‌مه‌نی بخۆنه‌وه‌

به‌پێی ئاژانسی "هارد فارد" خواردنه‌وه‌ی چا به‌شێوه‌یه‌كی رێك، به‌سووده‌ وه‌ كاریگه‌ری باشی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه‌ و شه‌كره‌ به‌ دوور بێت.

به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ، خواردنه‌وه‌ی چا بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ باشه‌،به‌ڵام كه‌سانێك ده‌پرسن ئایا چا له‌ خواردنه‌وه‌كانی شله‌مه‌نییه‌كانه‌،كه‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ پێویستی پێیه‌تی؟

به‌پێی راپۆرتێك كه‌ ماڵپه‌ری "ئیڤری دای هیلس" بڵاویكردۆته‌وه‌ نووسه‌ر كیلی كینیدی ده‌ڵێت" رۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی باش له‌ ماده‌ شله‌مه‌نییه‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ زۆر گرنگ وپێویسته‌، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ كێشی جه‌سته‌ی مرۆڤ بكات ، به‌ڵام زۆرێك له‌ هاوڵاتیان ناتوانن ئه‌و رێژه‌ دیاری كراوه‌ كه‌ پێویسته‌ رۆژانه‌ ئه‌و شله‌مانیانه‌ بخۆنه‌وه‌".

سه‌ره‌تا ده‌بێ بزانیین سیفه‌ته‌كانی سووده‌كانی چا به‌پێی جۆر و وڵاتی دروست كراو جیاوازه‌ ،به‌ڵام وا باشتره‌ خواردنه‌وه‌ی چا به‌ پێی رێنماییه‌كانی دكتۆر بێت ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژ خایه‌نی هه‌بێت وه‌كو فشاری خوێن و شه‌كره‌ و دڵ.

"ئه‌كادیمیای نیشتمانی بۆ ئه‌ندازیاری و پزیشكی " له‌ ئه‌مریكا  ئامۆژگاری مرۆڤ ده‌كات كه‌ رۆژانه‌ ئافره‌تان  2.7 لتر له‌ شله‌مه‌نی بخۆنه‌وه‌ پیاوانیش 3.7 لیتر بخۆنه‌وه‌.

جه‌سته‌ی مرۆڤ نزیكه‌ی له‌ 20% پێداویستیه‌كانی له‌ شله‌مه‌نی له‌ خواردن وه‌رده‌گرێت ،ئه‌وه‌ی تر راسته‌و خۆ له‌ شله‌مه‌نییه‌ جۆراۆره‌كانی تر وه‌رده‌گرێت، به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌بێ ئافره‌تان رۆژانه‌ 9 كوپ له‌ شله‌مه‌نی بخۆنه‌وه‌ ، وه‌ پیاوانیش 13 كوپ له‌ شله‌مه‌نی بخۆنه‌وه‌.

به‌ پێی راپۆرتی "ناشیونال جیوگرافیك" له‌مادده‌ شله‌مه‌نییه‌كان دا،ئاو به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت ،كه‌ زۆر به‌سووده‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌ جیهانیش زۆرتر به‌كار دێت،له‌ پله‌ی دووه‌میش چا دێت، كه‌ مرۆڤ زۆر به‌كار ده‌هێنێت.

ئا- كامران

ژێده‌ر - ئه‌لجه‌زیره‌