ئه‌و شاعیره‌ی حه‌شد كه‌ دژایه‌تی كوردی ده‌كرد ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ست دا

 

سه‌میر سه‌بیح شاعیری میللی عێراقی كه‌ به‌ شاعیری حه‌شدی شه‌عبی ده‌ناسرا و هه‌میشه‌ به‌ شیعره‌كانی دژایه‌تی كوردی ده‌كرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ ڕووداوی هاتوچۆ له‌ پارێزگای واسیت گیانی له‌ده‌ست دا.

سه‌میر سه‌بیح ته‌مه‌نی 51 ساڵه‌ و به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ شارۆچكه‌ی به‌دره‌وجه‌سان له‌ پارێزگای واسیت به‌ ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ست دا.

سه‌میر سه‌بیح سه‌ر به‌ گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بووه‌ و له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا به‌ شیعره‌كانی هه‌میشه‌ دژایه‌تی كورد و هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌، یه‌كێك له‌و شیعرانه‌شی كه‌ دوای  گشتپرسی و ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان نووسیبووی به‌ ناوی (ها كاكه‌ حه‌مه‌) بوو.