به‌ریتانیا سزای نزیكه‌ی 70 ملیۆن دۆلار به‌سه‌ر فه‌یسبووك ده‌سه‌پێنێ

 

ده‌سته‌ی كێبه‌ڕكێ و بازاڕی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سزای 50.5 ملیۆن پاوه‌ن (69.6 ملیۆن دۆلار)ی سه‌پاند به‌سه‌ر كۆمپانیای (فه‌یسبووك) به‌ هۆی شكاندنی فه‌رمانی ده‌سته‌كه‌وه‌.

ده‌سته‌ی كێبه‌ڕكێ و بازاڕی به‌ریتانیا هۆكاری سزاكه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكیان ئاشكرا كرد كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئامرازی گه‌ڕانی گیفی (Giphy) هه‌یه‌ له‌لایه‌ن تۆڕه‌كه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند كه‌ له‌سه‌ر فه‌یسبووك بوو نوێكاری له‌ ئامرازی گه‌ڕانه‌كه‌دا بكات، به‌ڵام ئه‌وان فه‌رمانه‌كه‌یان پشتگوێ خستووه‌ و ڕه‌تیان كردۆته‌وه‌ كاره‌كه‌ بكه‌ن.

ده‌سته‌كه‌ی به‌ریتانیا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌ پێشتر چه‌ندجارێك ئاگاداری كۆمپانیای فه‌یسبووكیان كردبووه‌ سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێنه‌كردنی فه‌رمانكه‌، به‌ڵام ئه‌وان به‌ ئه‌نقه‌ست كاره‌كه‌یان پشتگوێ خستووه‌.