كۆمیسیۆن تەواوی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی بڵاوکردەوە و پارتی 33 كورسی به‌ده‌ست هێنا


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختی کە رۆژی یەکشەممەی رابردوو بەڕێوەچوو، راگەیاند.
سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، جەلیل عەدنان خەلەف لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە درەنگانی شه‌وی رابردوو ئەنجامیدا، کۆتاییهاتنی کارەکانی وردبینی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و ئەنجامی کۆتایی پرۆسەکەی راگەیاند.
جەلیل عەدنان خەلەف لە سەرەتای کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا باسی لە بەڕێوەچوونی پرۆسەکە کرد و رایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنەی ئەمجارە باشترین هەڵبژاردن بووە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشووتر کە ئەنجامدراون و کارەکان زۆر بە باشی بەڕێوەچوون.
گوتیشی: ئەو ئەنجامەی کەرایدەگەیەنین دەنگەکانی سێ هەزار و 68 وێستگەی دەنگدان کە بە دەست ژمێردرانەوە، خراونەتە سەری.
سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە بەوپەڕی بێلایەنییەوە کارەکانیان ئەنجامدراوە نەکەوتوونەتە ژێر کاریگەریی هیچ هێز و لایەنێک و گوتیشی: دڵنیایی دەدەین کە بەیەک مەودا لە هەموو لایەنەکان دوورین.
جەلیل عەدنان خەلەف ئاشکرایشی کرد کە ئەنجامی کۆتایی پرۆسەکە لەسەر ماڵپەڕی کۆمیسیۆنی بەردەستە و جەختی لەوەشکردەوە کە هەر قەوارە و کاندیدێک گومانی لەو ئەنجامە هەبوو، ئەوا ئەوان دەنگی هەموو وێستگەکانی دەنگدانیان هەیە و دەتوانن نیشانی ئەو قەوارە سیاسیی و کاندیدەی بدەن کە گومانی لە ئەنجامەکان هەیە.

پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌شداری له‌  پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا  ، توانی 33 كورسی په‌رله‌مان بباته‌وه‌ و سه‌ركه‌وتنێكی نوێ له‌ پرۆسه‌كه‌دا تۆمار بكات. 

 كاندیده‌ ده‌رچووه‌كانی پارتی له‌ هه‌ولێر:

جوان عه‌بدوڵڵا
سیپان عه‌زیز
محه‌مه‌د سدیق
خدر عه‌لی
نه‌هرۆ مه‌حموود
ئامانج مه‌حمود
رێبوار هادی
له‌یلا ئه‌كره‌م
سه‌باح سوبحی
مه‌ریوان قه‌ره‌نی
نه‌هله‌ قادر


 كاندیده‌ ده‌رچووه‌كانی پارتی له‌ دهۆك:

ئه‌ڤین سه‌لیم
خالید سه‌لیم
خه‌لیل غازی
زۆزان عه‌لی
سه‌گڤان یوسف
چیای ته‌یمور
ڤیان سه‌بری
مۆفه‌ق شه‌هاب

  كاندیده‌ ده‌رچووه‌كانی پارتی له‌ سلێمانی:
یادگار مه‌حموود
شوان محه‌مه‌د


  كاندیده‌ ده‌رچووه‌كانی پارتی له‌ كه‌ركوك:

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا

نه‌جوا كاكه‌یی
 

ژماره‌ی كورسی پارت و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراقی و  كوردستانی له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌م شێوه‌یه‌ بوو:

رەوتی سه‌در: 73 كورسی

سه‌ربه‌خۆكان: 38 كورسی

هاوپه‌یمانیی ته‌قه‌ددوم: 38 كورسی

ده‌وڵه‌تی یاسا: 35 كورسی

پارتی دیموكراتی كوردستان: 33 كورسی

هاوپه‌یمانیی فه‌تح: 16 كورسی

هاوپه‌یمانیی كوردستان: 16 كورسی

هاوپه‌یمانیی عه‌زم: 12 كورسی

جوڵانه‌وه‌ی ئیمتیداد:9 كورسی

نه‌وه‌ی نوێ: 9 كورسی

ئیشراقه‌ی كانون: 6 كورسی

هاوپه‌یمانی په‌یمانی نیشتمانی: 5 كورسی

هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت: 5 كورسی

كۆتای مه‌سیحی: 5 كورسی

ته‌سمیم: 4 كورسی

هاوپه‌یمانیی جه‌ماهیرونا: 3 كورسی

پڕۆژه‌ی نیشتمانی: 2 كورسی

بزووتنه‌وه‌ی حەسم لیلئیصلاح: 1 كورسی

هاوپه‌یمانیی نه‌هج: 1 كورسی

هاوپه‌یمانی گردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی واست: 1 كورسی

هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له‌ كه‌ركووك: 1 كورسی

پێكهاته‌ی فه‌یلی: 1 كورسی

جه‌ماهیری نیشتمانی: 1 كورسی

قادیمون: 1 كورسی

هاوپه‌یمانی هیواكانی نیشتمانی: 1كورسی

پێكهاته‌ی شه‌به‌ك:1 كورسی

مونتجی نیشتمانی: 1 كورسی

پێكهاته‌ی سابیئه‌:1 كورسی

جوڵانه‌وه‌ی بیلادی:1 كورسی

مافه‌كان: 1 كورسی

پێكهاته‌ی ئێزدی: 1 كورسی

ئیقتدار: 1 كورسی

ره‌وتی فوراته‌ین: 1 كورسی

وه‌فا و ته‌غییر: 1 كورسی

به‌ره‌ی توركمانی عێراق: 1 كورسی

سه‌نه‌دی نیشتمانی: 1 كورسی

كۆمه‌ڵی دادگه‌ری: 1 كورسی


رۆژی یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەم، هەڵبژاردنی پێشوەخت بۆ دیارییکردنی ئەندامانی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو و نزیکەی 24 کاتژمێر دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەکە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکەی راگەیاند.