سبه‌ی شانۆیی "گێژه‌ن" له‌ سلێمانی نمایش ده‌كرێت

سبه‌ی 15-10-2021 شانۆگه‌ری "گێژن" بۆماوه‌ی دوو رۆژ له‌ شاری سلێمانی له‌ هۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان نمایش ده‌كرێت.

ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ سه‌ره‌تا  له‌ شاری كۆیه‌ نمایش كرا و دوای نمایش كردنی له‌ سلێمانی نیاز وایه‌ ،له‌ گه‌رمیان نمایش بكرێت.

شانۆگه‌رییه‌كه‌،له‌ نووسینی "سلاڤۆمێر مرۆژیك" له‌ ئاماده‌كردن و وه‌رگێرانی فازڵ جاف  و ده‌رهێنانی  شوان حه‌مه‌ سه‌عیده‌و نواندنی ھه‌ریه‌ك له‌: ئومێد ڕه‌زا، ھونه‌ر تاھیر، پێشه‌وان ناسح، فه‌رمان مه‌حمود

له‌ كاتژمێر 4:30 خووله‌ك له‌ هۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كان نمایش ده‌كرێت.

ئا- كامران