له‌ ڕانیه‌ ئه‌م ئافره‌ته‌‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاشكرای كرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ له‌ شاری ڕانیه‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین  ڕایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م‌ ته‌رمى ئافره‌تێك گه‌یه‌نرایه‌‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ڕانیه‌ كه‌ شوێنه‌واری په‌ت به‌ ملیه‌وه‌ دیار بوو.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕاشیگه‌یاند‌: ئافره‌ته‌كه‌ ناوی (د، ئ، م) و له‌ دایكبووی ساڵی 2001 و‌ دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی شاری ڕانیه‌یه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌ وته‌ی كه‌سوكاری، ناوبراو له ‌ماڵی خۆی به‌ په‌ت خۆی هه‌ڵواسیوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: دواى ئه‌وه‌ی توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی كرا، ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌ و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ری به‌رده‌وامه‌.