كامه‌یان زیانی له‌سه‌رچاو زیاتره‌ مۆبایل یان ته‌له‌فزیۆن؟

به‌ هۆی كه‌م چاو ترووكاندن،هه‌ریه‌ك له‌ مۆبایل و ته‌له‌فزیۆن كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌ سه‌رچاو ده‌بێت، به‌تایبه‌تی كاتێ به‌به‌رده‌وامی و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌كار بهێنرێت ،زیانی زیاتری له‌سه‌ر ووشك بوونی چاو ده‌بێت.

ئه‌و تیشكانه‌ی كه‌له‌ سه‌رچاوه‌ی ئامێره‌كان ده‌رده‌چن و به‌رچاو ده‌كه‌ون به‌ پێی ماوه‌ی دوور و نزیكی  و هێزی تیشكه‌كه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر چاو ده‌بێت.

تیشكی مۆبایل كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆر زیاتره‌ له‌سه‌ر ماسووله‌كه‌كانی چاو ، به‌به‌راورد به‌ تیشكی له‌ ته‌له‌فزیۆن ،چونكه‌ ماوه‌ی تیشكی مۆبایل له‌ چاو نزیكتره‌ ،ده‌بێته‌ هۆی ووشك بوونی چاو و سوور بوونی چاو.

به‌هۆی تیشكی مۆبایل و ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌، زۆرێك له‌ نه‌خۆشه‌كان تووشی چاو سوور بوون و ئازاری چاو ده‌بن.

كاریگه‌ری نه‌رێنی  تیشكی مۆبایل و ته‌له‌فزیۆن له‌ سه‌ر چاوی منداڵ زۆر زیاتره‌ ، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی لاوازی گه‌شه‌كردنی چاو ،بۆیه‌ ناچار ده‌بێت به‌و ته‌مه‌نه‌ چاویلكه‌ له‌ چاو بكات.

بۆیه‌ تاده‌كرێت به‌كارهێنانی مۆبایل ،له‌لایه‌ن هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان به‌ تایبه‌تی له‌لای منداڵان كه‌م تر به‌كار بهێنرێـت.

 ئا- كامران