هه‌ولێر .. له‌سه‌ر كرێی تاكسی شۆفێرێك هاووڵاتییه‌ك ده‌كوژێت


 پۆلیسی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر كوژرانی هاووڵاتییه‌ك بڵاوكرده‌وه‌.

هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی پۆلیس له‌ قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر له‌رووداوێكی كوشتن ئاگاداركرانه‌وه‌ ، دەسبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کەوا هاوڵاتییەک بەناوی (بارزان نه‌سروڵڵا ) دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ لەگەڵ شۆفێری تاکسییەک لە سەر کرێی گواستنەوە، شۆفێرەکە گوللـەیەک لەسەری ناوبراو دەدات و گیان لەدەست دەدات، تۆمەتباریش لە شوێنی ڕووداوه‌كه‌ رایكردووه‌.

هۆگر عه‌زیز راشیگه‌یاند: دۆسیەی لێکۆڵینەوه بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوەته‌وه‌ و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی بکەری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکات.


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز