گرینگترین سووده‌كانی كه‌له‌شاخ (حیجامه)‌

خه‌ڵكانێكی زۆر پێیانوایه‌ كه‌له‌شاخ یان حیجامه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین چاره‌سه‌ره‌ میللییه‌كان كه‌ له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ به‌كارهاتووه.

تۆژینه‌وه‌ نوێ و سه‌رده‌مییه‌كانیش ئێستا گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و بۆچوونه‌ی كه‌ كه‌له‌شاخ چاره‌سه‌ری زۆری ده‌رد و نه‌خۆشییه‌كان ده‌كات و هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی ڕێگری له‌ نه‌خۆشكه‌وتن.

گرینگترین سووده‌كانی كه‌له‌شاخ له‌ چه‌ند خاڵێك كورت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:-

  1. چاره‌سه‌رییه‌كی به‌هێزه‌ بۆ لا ژانه‌سه‌ر و كورشبوون و لۆچی ده‌موچاو.
  2. هه‌ندێجار هه‌وكردنی جومگه‌كان دروست ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌ به‌سه‌ڵاچووان یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌م وه‌رزش و جووله‌ ده‌كه‌ن، بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م هه‌وكردنه‌ جومگه‌ییانه‌ كه‌له‌شاخ چاره‌سه‌رێكی باشه‌.
  3. كه‌له‌شاخ ده‌بێته‌ چاره‌سه‌رێكی باش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رسكردنیان هه‌یه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای كۆئه‌ندامه‌كه‌ كه‌ قورگه‌.
  4. یه‌كێك له‌ سووده‌كانی كه‌له‌شاخ بۆ ئافره‌تان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی منداڵیان به‌شێوه‌ی سروشتی ببێت.  
  5. بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خوێن و چه‌وری خوێن به‌سووده‌.