خه‌ڵاتى نۆبڵی ئابووری دابه‌ش كرا

 خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌مساڵ بۆ بوارى زانستى ئابوورى درا به‌ 3 زاناى ئه‌م بواره‌ كه‌ ئه‌وانیش پێكهاتبوون له‌ دیڤید كاردى كه‌نه‌دى، جواشوا ئه‌نگریستى ئیسڕائیلى - ئه‌مریكى، جیدۆ ئه‌مبێنزى هۆڵه‌ندى.

هۆكارى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م خه‌ڵاته‌ش له‌لایه‌ن ئه‌م 3 زانایه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وێناكردنى نوێیان سه‌باره‌ت به ‌بوارى بازاڕى كار و گه‌یشتن به‌ ده‌رئه‌نجامێك به‌پێى دۆخه‌ ڕاسته‌قینه‌كانى بازاڕى كار‌، له‌م بوواره‌شدا شیكردنه‌وه‌ى ئه‌زموون و پلانه‌كانیان بره‌وى به‌ بازاڕى كار داوه‌.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ به‌یاننامه‌ى لیژنه‌ى ساڵانه‌ى نۆبڵ بۆ پێشه‌نگه‌كانى بواره‌ جیاجیای زانسته‌كان جه‌خت له‌وه ‌ده‌كاته‌وه‌ كه‌ توێژینه‌وه‌ی هه‌رسێ براوه‌كه‌ هاوكار بووه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانى ئابوورى، له‌ كاتێكدا كاریگه‌رى كۆچكردن له‌سه‌ر كرێیه‌كان و تێكڕاى دامه‌زراندن و په‌یوه‌ندى ‌نێوان فێربوونى تاك و قه‌باره‌ى داهاتى داهاتووى، كاریگه‌رى ته‌واویان له‌سه‌ر ئابوورى هه‌یه‌.