بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ئێرانی هه‌ژاند


میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه‌: بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ پارێزگای "خوزستان" روویدا .
میدیاكان ئه‌و وڵاته‌ رایده‌گه‌یه‌نن:  به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11 ى 10 ى 2021 ،  بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلە بەپێوەری ریختەر و بە قوڵی حەوت کیلۆمەتر ژێر زەوی، له‌ ناوچەکانی دەوروبەری شاری "ئەندیکا"ی  سەر بە پارێزگای "خوزستان" روویدا.
راشیده‌گه‌یه‌نن: به‌هۆیه‌وە  ژمارەیەک خانوبەرە زیانیان پێگەیشتووە.
 میدیاكانی ئێران ئاماژه‌  بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن:  چەقی بومەلەزرەکە، شارۆچکەی "قەڵا خاجە" بووە .