خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی به‌خشرایه‌ دوو رۆژنامه‌نووس

ئه‌مڕۆ هه‌ینی ماریا رسیا رۆژنامه‌نووسی فلیپنی و دیمتری مۆراتۆف رۆژنامه‌نووسی ڕووسی خه‌ڵاتی نۆبلی ئاشتیان پێ به‌خشرا.

 به‌پێی وته‌ی بیریت ریس ئه‌ندرسن سه‌رۆكی لێژنه‌ی نۆبڵ ئه‌م به‌خشینه‌ وه‌ك پاداشتێكه‌ بۆ ‌تێكۆشانه‌كانیان له‌پێناو ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌ وڵاته‌كانیاندا. 

هه‌روه‌ها گوتیشی: هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌رگری له‌ به‌ها باڵاكان ده‌كه‌ن له‌ كاتێكدا دیموكراتییه‌ت و ئازادی رۆژنامه‌وانی له ‌دۆخێكی ناله‌باردان.

له‌رۆژی 10ی كانوونی یه‌كه‌م له‌یادی كۆچی دوایی ئه‌لفرید نۆبڵی پیاوی كارامه‌ی پیشه‌سازی سویدی خه‌ڵاته‌كه‌‌ پێشكه‌ش ده‌كرێ، ئه‌م خه‌ڵاته‌ش به‌ پێی وه‌سییه‌تنامه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێ كه‌ له‌ساڵی 1895 داوای كردووه‌.