ئه‌مڕۆ شانۆیی" وه‌ك قه‌قنه‌س ده‌سووتێم" له‌ به‌غدا نمایش ده‌كرێت

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 3-10-2021 شانۆیی "وه‌ك قه‌قنه‌س ده‌سووتێم"  له‌ نووسینی هونه‌رمه‌ند گه‌زیزه‌ له‌ شاری به‌غدا له‌ فێستیڤاڵی مۆنۆدرامای یوسف ئه‌لعانی نمایشده‌كرێت.

شانۆگه‌رییه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 7ی ئێواره‌ له‌ سه‌ر شانۆی "رافیده‌ین" نمایش ده‌كرێت ،كه‌ به‌رهه‌می گروپی شانۆی هه‌واره‌ له‌ شاری كركوك.

شایانی باسه‌ ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ پێشتر به‌شداری له‌ فیستیڤاڵی قرتاجی تونس كردوه‌و پێنج خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناوه‌ و به‌شداری له‌ فێستیڤاڵی ڕۆژانی قاهیره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مۆنۆدراما كردووه‌، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری-شی وه‌رگرتووه‌.

ئا- كامران