وه‌تس ئه‌پ به‌كارهێنه‌رانی تووشی شۆك ده‌كات

كۆمپانیای وه‌تس ئاپ-ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه‌ له‌ كاتژمێری 12 نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 1-10-2021 ئه‌پڵیكه‌یشنی وه‌تس ئاپ له‌سه‌ر ملیۆنان موبایلی هۆشمه‌ند له‌كار ده‌كه‌وێ .

هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه‌ ده‌شڵێت: هه‌موو ئه‌و ئامێرانه‌ی كه‌ به‌سیسته‌می كۆن كار ده‌كه‌ن ، له‌خزمه‌تگوزاری ده‌وستن و پێویسته‌ به‌كارهێنه‌ران موبایله‌كانیان بگۆڕن یان پڕۆگرامه‌كانیان ئه‌بده‌یت بكه‌نه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی زه‌سه‌نی به‌ریتانی ، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌پڵیكه‌یشنی وه‌تس ئاپ له‌سه‌ر 40 جۆری جیاواز له‌ موبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان له‌كار بكه‌وێت.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی فه‌رمی، به‌كارهێنه‌رانی ئه‌ندروید ده‌توان سیسته‌می 4.1Android به‌كاربهێنن یان سیسته‌مێكی تازه‌ ده‌رچوو، سه‌باره‌ت به‌ ئایفۆن-یش هه‌ر موبایلێك به‌ 9 iOS كاربكات، ناتوانێ ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ به‌كار بهێنێت.