كۆمیسیۆن بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی دیاری كرد‌ به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان ده‌یده‌ن

 

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ به‌ دیاری ده‌یده‌ن به‌ هاووڵاتییان به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدانه‌كانیان.

كۆمیسیۆن له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد: هه‌ر هاووڵاتییه‌كی عێراقی به‌ر له‌ 6ی مانگ كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان وه‌ربگرێته‌وه‌ بڕی 10 هه‌زار دیناری وه‌ك دیاری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێ ده‌درێ.

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوێنێ یه‌كشه‌م ئاشكرای كردبوو، حكوومه‌تی عێراق بڕێك پاره‌ی دیاری كردووه‌ بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بچێت كارتی ده‌نگدان له‌ بنكه‌كانی كۆمیسیۆن وه‌ربگرێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كانیش تا ئێستا زیاتر له‌ 2 ملیۆن و نیو كارتی ده‌نگدان له‌ بنكه‌كانی كۆمیسیۆن ماون و هاووڵاتییان وه‌ریان نه‌گرتۆته‌وه‌.