كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا ژه‌مێكی به‌یانیان له‌ قاوه‌خانه‌ی مه‌چكۆ ده‌خوات

سه‌رسامه‌ به‌خواردنی به‌یانیانی كورده‌واری

زۆرێك له‌و هاووڵاتییه‌ بێگانانه‌ی سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن زۆر سه‌رسامن به‌ كلتورو داب و نه‌ریتی كوردی، هه‌روه‌ها چێژ له‌ خواردنی كورده‌واری ده‌بینن.

ده‌یڤید هه‌نت، كونسوڵی گشتی نوێی به‌ڕیتانیا، دوای ئه‌وه‌ی له‌ شاری هه‌ولێر، ژه‌مێكی به‌یانیان له‌ قاوه‌خانه‌ی مه‌چكۆ ده‌خوات ، سه‌رسامی خۆی نیشان به‌و خواردنانه‌ كورده‌وارییه‌ نیشان ده‌دات و به‌زمانی كوردی ده‌ڵێت: به‌راستی ژه‌مێكی به‌تام بوو ، ئیدی پێویست به‌خواردنی نیوه‌ڕۆ ناكات"

 شایانی باسه‌ ده‌یڤید هه‌نت، ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی له‌ تویته‌ره‌كه‌ی خۆی داناوه‌ .

بۆبینینی گرته‌كه‌ ڤیدیۆكه‌ كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌ .. 

https://twitter.com/i/status/1441038022930141198

ئا- كامران