نرخی نه‌وت 78 دۆلاری تێپه‌ڕاند

ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه‌ نرخه‌كانی نه‌وت له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌و له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا گه‌یشتۆته‌ به‌رزترین ئاست.

دوێنێ هه‌ینی نرخی به‌رميلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 78 دۆلار و 5 سه‌نت.

هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساس به‌ 73 دۆلار 98 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

چاودێران هۆكاری به‌رده‌وامی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی عه‌مباره‌كانی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.  

وا بڕیاریشه‌ ڕێكخراوی ئۆپیك له‌ مانگی داهاتوو سه‌باره‌ت به‌ جێگیركردنی نرخی نه‌وت، دووباره‌ كۆبوونه‌وه‌ به‌ ئه‌ندامه‌كانی بكات .