دایكێك دوای 58 ساڵ دابڕان كوڕه‌كه‌ى ده‌بینێته‌وه‌

كاڵفن باریت چه‌ندین ده‌یه‌كه‌‌ له ‌دایكى دوور بووه‌، به‌ڵام هه‌رده‌م خه‌ونى به‌وه‌ بینووه‌ رۆژێك له‌ رۆژان دایكى بدۆزێته‌وه‌، پرسیاره‌كه‌ لێره‌دایه‌ چۆن توانى دایكى ببینێته‌وه‌ ؟ له ‌دوای 58 ساڵ یه‌كه‌م بینین چۆن بووه‌ ؟

"هه‌رده‌م له‌نێو دڵمدا بۆشاییه‌ك هه‌بوو، به‌ڵام له ‌پڕێكدا دواى ئه‌و چه‌ندین ساڵه‌ دڵًم پڕ بووه‌وه‌"، ئه‌مه‌ وه‌سفكردنى كاڵفن بارێته‌ بۆ ماوه‌ى 40 ساڵ به‌دواى دایكیدا گه‌ڕاوه‌، ئه‌و دانیشتووى هه‌رێمی میشگانى ئه‌مریكایه‌، له ‌كۆتاییدا له‌ دوای 58 ساڵ دایكى دۆزیه‌وه‌، ئێستا كاڵفن ته‌مه‌نى 64 ساڵه‌، مۆلى بێنى دایكشى ته‌مه‌نى  84 ساڵه‌، ئه‌ویش هه‌رده‌م كوڕه‌كه‌ى له‌یاد بووه‌، كه‌چى له ‌كۆتایدا كوڕه‌كه‌ دایكى دۆزیه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ پاش ئه‌وه‌ى ماكینزى كچى لێكچووى پشكنینه‌ ماوه‌ییه‌كانى له ‌نزیكه‌كانى دایكى ستیڤن بین دۆزیوه‌ته‌وه‌. 

.

مۆلى بۆب بارێت له ‌په‌نجاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوو له ‌یه‌كه‌كانى سوپاى ئه‌مریكا له ‌به‌ریتانیا خزمه‌تى كردووه‌، له ‌ساڵى 1955 هاوسه‌رگیری كردووه‌‌ و له ‌مانگى ئادارى ئه‌و ساڵه‌ چوونه‌ته‌ ئه‌مریكا، كاڵفنی كوڕی له ‌ساڵى 1957 له‌ دایكبووه‌، له‌ دوای ئه‌وه‌ى مۆلى كوڕێكى دیكه‌ى ده‌بێ به ‌ناوى مایكل ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ریتانیا.

مۆڵى ده‌ڵێت "له ‌ئه‌مریكا هه‌ستم به ‌ناخۆشییه‌كى زۆر ده‌كرد، هه‌تا نه‌مده‌توانى گرینگى به ‌خۆم بده‌م، برایه‌كم پلیتى فڕۆكه‌ى بۆ ناردم"، ئه‌و باس له‌وه‌ش ده‌كات ده‌بووایه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ لاى منداڵه‌كانى، به‌ڵا ئه‌مه‌ ڕووى نه‌دا، له ‌كاتێكدا دایكه‌كه‌ نامه‌ى ده‌ستنووس و دیارى بۆ كوڕه‌كانى ده‌نارد، به‌ڵام هیچ شتێك له‌مانه‌ نه‌گه‌یشتۆته‌ لایان، ئه‌و ده‌ڵێت "هه‌وڵم دا بگه‌ڕێمه‌وه‌، من ئه‌وانم به ‌ته‌واویى جێ نه‌هێشت، به‌ڵكو لێان سه‌ندم".

.

كاڵفن له ‌ته‌مه‌نى 6 ساڵیدا بۆ دواجار دایكى بینووه‌، له‌گه‌ڵ براكه‌ی تری ‌له‌ لاى باپیره‌ و داپیره‌یان گه‌وره‌ بوون‌، هیچ كاتێكیش باسیان له‌ دایكیان نه‌كردووه‌، كاڵفن له دوای ئه‌وه‌ى باوكى له‌ ساڵى 1987 كۆچى دوایى ده‌كات، ئه‌و له ‌ته‌مه‌نى 27 ساڵیدا به‌ دواى دایكیدا ده‌گه‌ڕێ، ئه‌و ده‌ڵێت "به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ ده‌گه‌ڕام، نه‌مده‌زانى زیندووه‌ یان مردووه‌"، كه‌چى له ‌مانگى نیسان هه‌واڵێكى پێ ده‌گات، كچه‌كه‌ى به ‌باوكى گوتووه‌ داپیره‌م دۆزیه‌وه‌ "له‌م كاته‌دا فرمێسك له‌ چاوانم هاته‌خوار".

له‌سه‌ره‌تادا كوڕ و دایك له‌ مانگى ئایار و له ‌ڕێگه‌ى فه‌یسبووك و ته‌له‌فۆن نامه‌یان بۆ یه‌كتر ناردووه‌ و به ‌ته‌له‌فۆن قسه‌یان كردووه‌، له ‌كۆتاییدا له‌م مانگه‌دا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى هیترۆ یه‌كتریان بینیووه‌ "وه‌ك منداڵێكى بچووك به‌ره‌و لاى دایكم ڕامكرد، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌شه‌ى دڵم له‌و كاته‌دا پڕ بووه‌وه‌".
بۆ ماوه‌یه‌ك دایك و كوڕه‌كه‌ به ‌یه‌كتر شادبوونه‌وه‌، ‌ئێستا دواى 58 ساڵ ده‌یانه‌وێ له ‌جه‌ژنى سه‌رى ساڵدا له‌گه‌ڵ دایكى و تێكڕاى خانه‌واده‌كه‌ى ئاهه‌نگ بگێڕن.

.


و: به‌ختیار
BBC