ڤیدیۆ.. ئافره‌تێك 45 خوله‌ك دڵی ده‌وه‌ستێ و دووباره‌ ژیانی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

له‌ ئه‌مریكا ئافره‌تێك به‌ناوی (كێتی پاتین) دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ك دڵی له‌ لێدان وه‌ستا،دووباره‌  ده‌ستی به‌ لێدان كرده‌وه‌ و ژیانێكی نوێی ده‌ستپێكرده‌وه‌. 

پاتێن كاتێك هه‌واڵی ئه‌وه‌ی پێ ده‌گه‌یه‌نرێت كچه‌كه‌ی ته‌ندروستی باش نییه‌ و بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستراوه‌، له‌و كاته‌دا دڵی له‌ لێدان ده‌وه‌ستێت، بۆیه‌ به‌خێرایی ده‌گواسترێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.

له‌ نه‌خۆشخانه‌ش له‌لایه‌ن تیمێكی ته‌ندروستییه‌وه‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی پاتێن له‌ مردن ڕزگار بكرێت و دوای 45 خووله‌ك له‌ هه‌وڵی چڕی تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌, توانرا دووباره‌ ژیانی بۆ بگه‌ڕێننه‌وه‌. 

پاتێن ده‌ڵێت: سوپاسی خودا ده‌كه‌م كه‌ دووباره‌ ژیانی پێ به‌خشیمه‌وه‌، هه‌روه‌ها سوپاسی ماندووبوونی تیمی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌ش ده‌كه‌م.

ژێده‌ر- ئه‌لجه‌زیره‌

ئا- كامران