نەتەوە یەکگرتووەکان : جیهان بەرەو ئاراستەیەکی مەترسیدار دەڕوات

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە جیهان بەرەو ئاراستەیەکی مەترسیدار لە ڕووی کەشوهەواوە دەڕوات.

شارەزایان خوێندنەوەیان بۆ 100 وڵات کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە جیهان بە ئاراستەیەکی مەترسیدار دەڕوات لە بواری کەش و هەواوە، ئاماژە بەوە دەکەن کە چین، هیندستان، سعوودیە و تورکیا بەرپرسیارن لە ڕێژەی 33%ـی ئەو گازانەی کە کاریگەری خراپیان بەسەر کەش و هەواوە هەیە.

زانایان جەخت لەوە دەکەنەوە بۆ ئەوەی جیهان لە کاریگەرییە خراپەکانی پلەی گەرمی بپارێزن، پێویستە تا ساڵی 2030 ڕێژەی کاربۆن بۆ 45% کەمبکرێتەوە، بەڵام توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن لە ماوەی ساڵانی داهاتوودا ڕێژەی ئەو جۆرە گازانە بەرزتر دەبنەوە و بەمەش پلەی گەرمی زەوی بۆ 2.7 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

پەیماننامەی کەش و هەوای پاریس ڕایگەیاند کە پێویستە وڵاتان هەر پێنج ساڵ جارێک پلانەکانیان نوێ بکەنەوە بۆ کەم کردنەوەی کاربۆن، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لەو 191 وڵاتەی کە ڕێککەوتنەکەیان واژۆ کردووە، تەنها 113 وڵات بۆچوونێکی باشتریان پێشکەش کردووە.

ئا. عەبدوڵڵا ئازاد