مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی عەلی کانێسکانی و رەحمە عەبدوڵڵا دەکات


مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی عەلی حاجی سابیر کانێسکانی و رەحمە محەمەد عەبدوڵڵا دەکات.

بەناوی خوای بەخشندە و میھرابان

به‌ڕێزان ‌خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی عەلی حاجی سابیر کانێسکانی)

خەمباربووین بە بیستنی‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی  کەسایەتی دیار و ناسراوی شاری سلێمانی(حاجی عەلی حاجی سابیر کانێسکانی).

بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ نیشتیمانپەروەرەکەتان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان بە هاوبه‌شی خه‌متان دەزانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

_______________________

 

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (رەحمە محەمەد عەبدوڵڵا)

بەداخێکی زۆرەوە‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی حاجی (رەحمە محەمەد عەبدوڵڵا)ی دایکی شەھید (موحسین)مان بیست.

پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ کوردپەروەرەکەتان و سەرجەو خزم و دۆست و کەسوکار و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و، به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان