فه‌ڕه‌نسا پشتیوانی بوونی ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات


 له‌كۆبوونه‌وه‌ی  شاندی لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان و ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی له‌په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا: بوونی دەستوورێک بۆ هەرێمی کوردستان بە گرنگ زانرا کە مافی سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بپارێزێت.

 له‌راگه‌یاندراوێكدا،  په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: شاندی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی د.بژار کۆچەر سەرۆکی لێژنەی یاسایی، بەیاوەری ژمارەیەک لە ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، لەگەڵ جۆن کریستۆڤ لاگارد ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانی لەپەرلەمانی فەرەنسا کۆبوونەوە.

راشیده‌گه‌یه‌نن: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پاراستنی مافی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی یاسا و بڕیارەکانی پەرلەمانی کوردستان کرا، و بوونی دەستوورێک بۆ هەرێمی کوردستان بە گرنگ زانرا کە مافی سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بپارێزێت و هاوکات جەخت لە پاراستنی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان کرا لەژێر ڕۆشنایی دەستووری عێراقی فیدڕاڵ. 
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی زیاتر کرا لەنێوان پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نیشتیمانی لە پەرلەمانی فەڕەنسا.