توركیا.. رووداوێكی هاتووچۆ گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی لێكه‌وته‌وه‌


 لە ئاکامی رووداوێکی هاتووچۆ لە پارێزگای موغڵا له‌ وڵاتی توركیا، کەسێک گیانی لەدەست دا و 35ی دیکەش برینداربوون.
لە پارێزگای موغڵا، پاسێکی گەشتیاریی خۆی کێشا بە پاسێکی قوتابخانەدا و لە ئاکامدا، کەسێک گیانی لەدەست دا و 35ی دیکەش برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان رووداوەکە لەسەر رێگای سەرەکی نێوان موغڵا-ده‌نیزلی رووی داوه‌، پاسە گەشتیارییەکە کە ژمارەیەک گەشتیاریی ئۆکراینی لە شارۆچکەی بۆدڕوم سەربە پارێزگای موغڵا بۆ شاری ده‌نیزلی دەگواستەوە خۆی کێشا بە پاسێکی قوتابخانەدا.
بەهۆی وەرگەڕانی پاسە گەشتیارییەکەوە، شۆفێرەکە گیانی لەدەست دا و 35 کەسی دیکەش برینداربوون.
دوای رووداوەکەش تیمە فریاگوزارییەکان، بریندارەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەکانی موغڵا و ده‌نیزلی.