له‌ هێرشێكدا پێنج سه‌ربازی توركیا له‌ ئیدلب كوژران و برینداربوون

له‌ ئاكامی هێرشێكدا له‌ ئیدلب دوو سه‌ربازی توركیا كوژران  و سێی دیكه‌یش بریندار بوون.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند: له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌ی دوای كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنین و له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب ئه‌نجام درا، دوو سه‌ربازی سوپای توركیا كوژران و سێی دیكه‌یش بریندار بوون.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ برینداره‌كان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن گه‌یه‌ندراونه‌ته‌‌ نه‌خۆشخانه‌.