له‌ پارێزگای وانی توركيا 46 كۆچبه‌ر ده‌ستگیرکران

46 كۆچبه‌ر له‌ قه‌زای ئه‌رده‌میت سەربە پارێزگای وان ده‌ستگیر كران.

پارێزگای وان رایگه‌یاند، تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی گشتیی جه‌ندرمه‌، هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر خانوویه‌ك له‌ ئاوایی كارده‌شله‌ر سەربە قه‌زای ئه‌رده‌میت و له‌ میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌شدا، 38 هاووڵاتیی ئه‌فغانستانی و هه‌شت هاووڵاتیی پاكستانی ده‌ستگیر كراون.

پارێزگای وان روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ دوای پشكنینی ته‌ندروستیی بۆیان، كۆچبه‌ره‌كان راده‌ستی بنكه‌ی گێڕاندنه‌وه‌ی بیانییه‌كان كراون.