وەزارەتی دارایی نووسراوێک ئاراستەی فه‌رمانگه‌ و وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كات


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان  روونكردنه‌وه‌ له‌ باره‌ی یاسای  چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی ده‌دات.
 له‌ نووسراوێكدا، كه‌ ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌ و وه‌زاره‌ته‌كانی كردووه‌، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: سەرجەم ئەو خانەنشینانەی پلە باڵا و تایبەتانەی بەپێی یاسای چاکسازی مووچەیان هەمووار دەکرێتەوە خزمەتی (شارستانی، پێشمەرگایەتی، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، سەندیکا، ئاوارەیی) ئەگەر هەبوو بۆیان هەژمار دەکرێت، بەپێی یاسا و رێنماییە بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان.
 وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: ئەو پلە باڵا و تایبەتانەی کە لە بڕگە (1)ی سەرەوە هاتوون، لەکاتی هەبوون بۆ سەلماندنی ئەو بەڵگەنامانەی کە پێویستە بۆ هەژمارکردنی راژەکانیان، لە رێگەی وەزارەتەکانیانەوە بەرز دەکرێتەوە بۆ لیژنەی هەژمارکردنی راژە لە ئەنجومەنی وەزیران، بۆ هەژمارکردنی راژەکانیان تەنها بە مەبەستی خانەنشینی بەپێی سەرجەم رێنمانییە بەرکارەکان لە هەرێمی کوردستان.
 راشیده‌گه‌ێنێت: بۆ مەبەستی هەژمارکردنی خزمەتی پێشمەرگایەتی، بەڵگەنامەی پێویستەکان لە رێگەی وەزارەتی پێشمەرگە پێویستە راستاندنی بۆ بکرێت پاشان بۆ لیژنەی هەژمارکردنی راژە لە ئەنجومەنی وەزیران بەرزبکرێتەوە، بۆ هەژمارکردن تەنها بە مەبەستی خانەنشینی بەپێی رێنماییە بەرکارەکان.
لەو نووسراوەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: ئەو خانەنشینە پلە باڵا و تایبەتانەی کە راسپێردراون بە خزمەتی گشتی (مکلف بخدمە عامە) لە ئێستاوە بە رێژەی 50٪ مووچەی خانەنشینی وەردەگرن بۆیان خەرج دەکرێت، خانەنشینە پلە تایبەتەکانی تر بە رێژەی 60٪ مووچەی خانەنشینی کە ئێستا وەریدەگرن بۆیان خەرج دەکرێت، تاکو بەپێی یاسای چاکسازی خۆیان دەگونجێنن، پاشان مووچەکانیان هەموار دەکرێتەوە، جیاوازی لە کەمبوونی مووچەکانیان پێدەدرێت و لێی وەردەگیرێتەوە و لە رێکەوتی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی 1/7/2020.
وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: ئەو خانەنشینە پلە باڵا و تایبەتانەی کە خاڵی سەرەوە دەیانگرێتەوە، پێویستە لە ماوەی 30 رۆژ تاکو 60 رۆژ رێکەوتی دەرچوونی ئەم گشتاندنە مامەڵەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن، بە پێچەوانەوە هەژمارکردنی خامەتیان بۆ ناکرێت.

11