سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگارى نه‌ینه‌وا چه‌ند پرسێكى تاوتوێ كرد

له‌دیدارێكدا نێچیرڤان بازرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگارى نه‌ینه‌وا دۆخى سیاسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر و كرده‌وه‌كانى داعش له‌ناوچه‌كه‌،  له‌ته‌ك چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى هاوبه‌شیش له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ خرایه‌ به‌رباس.

له‌4ى ئه‌یلوولى 2021 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ نه‌جم ئه‌لجبوورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا كرد، ئه‌مه‌و له‌ دیدارێكدا باس له‌دۆخى گشتى پارێزگاى نه‌ینه‌وا كرا، به‌تایبه‌تى له‌رووى بارى ئاسایش و خزمه‌تگوزارى و ئابوورى و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، هاوكات باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى نه‌ینه‌وا كرا و جه‌خت له‌ دۆخى شه‌نگال كرا و هه‌ردوولا به‌پێویستیان زانى  له‌چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدراڵى عێراق ئه‌م پرسه‌ چاره‌سه‌ر بكرێ.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پشتگیرى ته‌واوى ده‌ربڕى بۆ ئه‌رك و هه‌نگاوه‌كانى پارێزگارى نه‌ینه‌وا ده‌ربڕى له‌مه‌ڕ دابینكردنى ئارامى و سه‌قامگیرى و ئابوورى و كارى مرۆیى و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا، نێچیرڤان بازرانى جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ ئاواره‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌خواستى خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ مووسڵ و ناوچه‌كانى دیكه‌ى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، له‌دواى ئه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى به‌ته‌واوى له‌ناوچه‌كانیان جێگیر ده‌بێت.
شیاوى باسه‌ دۆخى سیاسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر و كرده‌وه‌كانى داعش له‌ناوچه‌كه‌ به‌شێك له‌ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون، له‌ته‌ك چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى هاوبه‌شیش له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ باسكرا.
 

jpg