وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوان په‌خشی ڤیدیۆ كلیپی"حه‌وت"ی توانا سه‌عیدی قه‌ده‌غه‌ كرد

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ڤیدیۆكلیپی "حه‌وت"ی گۆرانیبێژ توانا سه‌عید بڵاوكرایه‌وه‌، ناوه‌ڕۆكی به‌رهه‌مه‌كه‌ "زۆر لاواز و بێ بنه‌مایه‌ و هۆكاره‌ بۆ تێكدانی شیرازه‌ی خێزان و بێ رێزیكردنه‌ به‌ ئاین و دابونه‌ریتی كوردی، بۆیه‌ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ خۆیان بپارێزن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌.


له‌ نوسراۆیكدا كه‌ ئه‌مڕۆ 1-9-2021  چوارشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌ریكردوه‌ و واژۆی شێروان عوڵا خوڕشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌ باس له‌وه‌كراوه‌، ڤیدیۆكلیپی "حه‌وت"ی گۆرانیبێژ توانا سه‌عید جگه‌له‌وه‌ی لاواز و بێ بنه‌مایه‌ و هۆكاره‌ بۆ تێكدانی شیرازه‌ی خێزان، هاوكات به‌كه‌م نیشاندانی ئافره‌ته‌ كه‌ ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنمایی ژماره‌یه‌كی یه‌كی ساڵی 2014ـیه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ چاودێری بواری میدیا بۆیه‌ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ خۆیان له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانیه‌ بپارێزن و به‌وه‌ش خزمه‌ت ده‌كه‌ن به‌پاراستنی ئاستبه‌رزی كه‌ناڵه‌كانتان . 

 

1

ئا- كامران