به‌ڤیدیۆ.. پیاوێك له‌ نمایشێكدا ئۆتۆمبێلێكی ئاگركوژێنه‌وه‌ به‌ قژی ڕاده‌كێشێت


 راكێشانی فرۆكه‌ ،بارهه‌ڵگر ، ئۆتۆمبیل..وه‌كو وه‌رزشیێك له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت به‌مه‌به‌ستی ده‌رخستی  هێز وبازووی خۆیان.
له‌م رۆژانه‌دا پیاوێكی لوبنانی به‌ ناوی (مارۆن ڕیاشی)  ته‌مه‌ن 48 ساڵی له‌به‌ر چاوی هاوڵاتیان و پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه‌، هێزو بازووی خۆی نمایش كرد ، كاتێ له‌رێگه‌ی قژی توانی ئۆتۆمبیلێكی زه‌به‌لاحی ئاگر كوژێنه‌وه‌ی 12 تۆن راكێشێت. 
ماڕۆن تاڵه‌ قژه‌كانی زۆر به‌هێزه‌ له‌ دوای راكێشانی ئۆتۆمبیلی ئاگركوژێنه‌وه‌ ،دوو ئه‌مبوڵانسی به‌هه‌مان شێوه‌ له‌رێگه‌ی قژی ماوه‌ی چه‌ند مه‌ترێكی راكێشا، به‌هۆی ئه‌م كاره‌ی ماڕۆن ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌ میدیا عه‌ره‌بییه‌كان تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كانی لێكه‌وته‌وه‌ به‌ پاڵه‌وان ناوی ده‌به‌ن.
ئا- كامران
ژێده‌ر- الجزیره‌