به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له‌ باره‌ی بارانبارین روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌مشه‌و ئه‌گه‌ری كه‌مێك بارانبارین هه‌یه‌.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، پێشبینى ده‌كرێ ئه‌مشه‌و ئاسمانى هه‌رێم له‌دوای نیوه‌ شه‌و بگۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور و له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى بارینى كه‌مێك پروشكه‌ باران له‌كاته‌كانى به‌یانیدا له‌ ڕۆژئاوای هه‌رێم و باشوورى شارى دهۆك ده‌وروبه‌رى شارى هه‌ولێر هه‌روه‌ها سبه‌ى پله‌كانى گه‌رما كه‌مێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆدا وه‌ خێرایی با له‌ دواى نیوه‌ڕۆوه‌ چالاك ده‌بێت بۆ 20كلم/ك.