چه‌كدارانی تاڵیبان به‌ رۆكێت هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی قه‌نده‌هار

بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رایگه‌یاند: بۆ رێگه‌گرتن له‌هێرشی دوژمنان ، چه‌كداره‌كانی به‌ رۆكێت هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی قه‌نده‌هار له‌ باشووری وڵاته‌كه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ زه‌بیحڵڵا موجاهید،وته‌بێژ به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان گوتی: چه‌كداره‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌ به‌لای كه‌م سێ رۆكێتیان ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی قه‌نده‌هار كردووه‌ و ئامانج له‌هێرشه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ به‌رپه‌رچی ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانیانه‌ بده‌ینه‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی ئه‌فغانی ده‌ستی پێكردووه‌.  

به‌رپرسانی حكومه‌تی ئه‌فغانستان-یش ده‌ڵێن: هێرشه‌ رۆكێتییه‌كان وای له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕۆكه‌خانه‌ كردووه‌ كه‌ سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان هه‌ڵبپه‌سێرن ،چونكه‌ به‌شێكی فڕگه‌كه‌ زیانی به‌ركه‌وتووه‌.